"ئێلینا ڕەحیمی" میدالیای زیوی کێبڕکێیەکانی تێنیسی ئوردنی بردەوە

ئێلینا ڕەحیمی، یاریزانی مەهابادی بە قبووڵ کردنی شکست بەرانبەر ڕکابەرەکەی لە چین تایپەوە لە کێبڕکێیەکانی ژێر 17 ساڵ لە ئوردن، میدالیای زیوی بردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کۆتایی کێبڕکێیەکانی ژێر 17 ساڵی کانتندری ئوردن، ئێلینا ڕەحیمی یاریزانی هەڵبژاردەی نەتەوەیی خەڵکی مەهاباد بە ئەنجامی 3 بە سفر بەرانبەر ڕکابەرەکەی لە چین تایپەوە بەزی و میدالیای زیوی وەدەست هێنا.

پێشتر باران ئەرجومەند نوێنەری دیکەی ئێران لە کێبڕکێیەکانی ژێر 13 ساڵ توانی نیشانی زیوی ئەو کێبڕکێیانە وەدەست بهێنێت.

شیاوی باسە کە حووری ئاقامیری بەرپرسیارێتی ڕێنوێنی دوو نوێنەری شیاوی تێنیس لەسەر مێزی ئێرانی لە ئەستۆ بوو.

News Code 43245

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha