تەقینەوە لە کارخانەی کەربۆنات سۆدیۆم فیروزئاباد/130 کەس بریندارن

کارخانەی کەربۆنات سۆدیۆمی کاوە لە شاری فیرووزئاباد بەهۆی کون بوونی یەکێک لە هومارەکان تووشی کێشە بوو و بەهۆیەوە 130 کەس بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی قەیرانی ئیدارەی پارێزگای فارس ڕایگەیاند: دوانیوەڕۆی دووشەممە نەهۆی کون بوونی یەکێک لە هومارەکانی ئاموونیاکی کارخانەی کەربۆناتی سۆدیۆمی کاوە لە شاری فیرووزئاباد ڕووداوێک ڕووی دا.

خەلیل عەبدوڵڵاهی زیادی کرد: بریندارەکان لە کورتترین کاتدا گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: بە هۆی ئەو ڕووداوەوە 130 کەس بریندار بووە کە بەهۆی هەڵمژینی مادەی کیمیایی بوو و بەختەوەرانە دۆخی هەموویان جێگیر ڕاگەیێندراوە.

وتیشی: کاتژمێر 23:33 خولەک هەڵمەتی فریاکەوتن لە کارخانەی کەربۆناتی سۆدیۆمی کاوە کۆتایی هات.

News Code 42392

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha