هەواڵنێری کەناڵی ئەلجەزیرە بە تەقەی ئیسرائیلییەکان شەهید کرا

شیری ئەبوو عاقلە هەواڵنێری ئەلجەزیرە لە کاتی ڕووماڵی هەواڵی ڕووداو و پێکدادانەکانی کەمپی جەنین، بە تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی گیانی لەدەست دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، شیرین ئەبوو عاقلە هەواڵنێری ئەلجەزیرە لە کاتی ڕووماڵی هەواڵی ڕووداو و پێکدادانەکانی کەمپی جەنین، بە تەقەی سەربازانی ئیسرائیلی گیانی لەدەست دا.

ئەلجەزیرە وێڕای سەرەخۆشی بە بۆنەی شەهادەتی شیرین ئەبوو عاقلە هەواڵنێری خۆی بە تەقەی سەربازانی ئیسرائیل، جەختی کرد کە کاتێک کراوەتە ئامانج، جلیقەی هەواڵنێری لەبەر بووە.

شیرین ئەبوو عاقلە کێیە؟

شیرین ئەبوو عاقلە 51 ساڵان و لەدایک بووی بەیتولموقەدەسە، سەرەتا نەژیارڤانی خوێندووە و پاشان ڕۆژنامەوانیی دەست پێکرد و بڕوانامەی لیسانسەکەی لە زانکۆی یرموک لە ئوردن وەرگرت.

ناوبراو دوای خوێندنەکە گەڕاوەتەوە فەلەستین و لە ناوەندە جیاجیاکانی هەواڵنێری لە ئەو وڵاتە کاری هەواڵنێری کردووە و دواتر لە ساڵی 1997 لە کەناڵی سەتەلایتی ئەلجەزیرە کاری دەست پێدەکات و تا ئێستاش هەر دریأەی هەبوو. ناوبراو چەندین جار لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستگیر کرا کە لە ساڵی 2012 دەستگیر کرانەکەی زۆر دەنگدانەوەی هەبوو. لە کۆتاییدا بەهۆی هاویشتنی گوللەی سوپای ئیسرائیلەوە شەهید کرا.

News Code 41932

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =