تورکیا لەبەر تەرمی زۆری سەربازەکانی ساردخانەیەکی کاتیی لە سەر سنوور چێکرد

ژمارەی زۆری کوژراوەکانی شەڕ لە هەرێمی کوردستان بووە هۆی ئەوەی کە تورکیا ساردخانەیەکی بیابانی لە ناوچەی سنووری یوکسک ئۆوا بکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زۆر بوونی ژمارەی کوژراوانی سەربازانی تورکیا لە ئۆپراسیۆنی ئەم دواییە لە خاکی هەرێمی کوردستان بووە هۆی ئەوەی کە نەخۆشخانەیەک و ساردخانەیەکی کاتی لە ناوچەی نزیک سەر سنوور بکرێتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی مێزۆپۆتامیا ، بە تێبەڕینی زیاتر لە یەک هەفتە لە هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان، پێکدادان لە ناوچەی زێ، ئاڤاشین و متینادرێژەی هەیە. سەرچاوە خۆجەییەکان لە چێ کرانی نەخۆشخانەیەکی کاتی لە ناوچەی سنووری چوکورجا هەواڵیان دا. لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی بواری تەندروستی و باشترین پزیشکەکان بۆ خزمەتگوزاری لە ئەو نەخۆشخانە کاتیە نێردراون.

بە پێی ڕاپۆرتەکان هەر ڕۆژە لانیکەم 10 بۆ 15 تەرمی هێزە سەربازییەکانی تورکیا بە کۆپتەر گواستراونەتەوە بۆ یوکسک ئۆوا.

News Code 41723

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha