نیشانەکانی هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانی سێ قۆڵی لە عێراق دەرکەوتووە

کارناسێکی پرسە سیاسییەکانی عێراق لە لێدوانێکدا وتی: نیشانەکانی هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانی سێ قۆڵی بریتی لە پارتەکانی (سەدر، حەلبووسی و بارزانی) دەرکەوتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی ئەلئەتجا، عەلی فەزلوڵڵا شرۆڤەکاری پرسە سیاسییەکانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: نیشانەکانی هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانی سێ قۆڵی بریتی لە پارتەکانی (سەدر، حەلبووسی و بارزانی) دەرکەوتووە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو وتی: موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر دەیەوێت گەڵاڵەی بەتاوان ناسینی ئاسایی کردنەویە پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل پێشکەشی پەرلەمان بکات. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هاوپەیمانەکانی ئەو لە هاوپەیمانی سێ قۆڵی واتا حەلبووسی و بارزانی لەگەڵ ئاوەها گەڵاڵەیەک دژایەتی دەکەن.

ئەو کەسایەتیە عێراقییە وتیشی: کەواتە، دیارە کە نیشانەکانی هەڵوەشانەوەی هاوپەیمانی سێ قۆڵی دەرکەوتووە. شیاوی باسە، پێشتر ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی ئەلجەدید لە وتارێکدا لسەر قسەکانی ئەم دواییەی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر بۆ بەتاوان ناسینی ئاسایی کردنەویە پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لە عێراق نووسی: موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر فەرمانی پێکهێنانی تیمێک لە کارناسانی بواری مافی بۆ نووسینی ڕەشنووسی یاسایی ڕوون بە مەبەستی بەتاوان ناسینی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیلی داوە.

News Code 41700

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 7 =