AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ٥ ٠٨:١١

لە تویتێکدا ڕایگەیاند؛

شرۆڤەی تایبەتمەندییەکانی دەوڵەتی داهاتووی عێراق لە لایەن موقتەدا سەدرەوە

شرۆڤەی تایبەتمەندییەکانی دەوڵەتی داهاتووی عێراق لە لایەن موقتەدا سەدرەوە

ڕێبەری ڕەوتی سەدر هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە ڕەوتی سیاسی عێراق دەربڕی و تایبەتمەندییەکانی دەوڵەتی داهاتووی ئەم وڵاتەی شرۆڤە کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەیادین، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند: ئێمە بەدوای چاکسازی سیاسین. دەوڵەتی داهاتوو دەبێ بۆ باشتربوونی دۆخی ئابووری خەڵک و دابین کردنی ژیانی ئاسایش بۆ هەمووان هەوڵ بدات.

ئەو لە تویتەکەیدا نووسی: سیاسەتی داهاتووی ئێمە هاوکاری لە چوارچێوەی یاسایە. یاسا دەبێ بۆ هەمووان جێبەجێ بکرێت. ئێمە خوازیاری چاکسازی سیاسین. سیاسەتی داهاتووی ئێمە ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ پێشێلکارانی یاسیە.

News ID 39740

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha