AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٥ ١٠:١٥

بە هاوکاری ڕێکخراوە جیهانییەکان؛

هەرێمی کوردستان سەرکردەکانی داعش دادگایی دەکات

هەرێمی کوردستان  سەرکردەکانی داعش دادگایی دەکات

حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند کە بڕیارە دادگایەکی تایبەت بۆ لێپرسینەوە لە سەرکردەکانی داعش پێک بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جووتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: دەوڵەتی هەرێم بڕیاری داوە دادگایەکی تایبەت بۆ لێپرسینەوە لە سەرکردەکانی داعش پێک بهێنێت و کۆمەڵگای جیهانی لە ئەو بوارە یارمەتیدەری هەرێمی کوردستان دەبن.

جووتیار عادل زیادی کرد: ئامانجی لە پێکهێنانی ئەو دادهایە، بەدی هێنانی مافی قوربانیانی جەنایەتەکانی داعشە و بەڵگەی زۆر بۆ بەتاوانبار ناسینی تیرۆریستان لەبەدەستدایە.

هیچ جۆرە ئامارێکی روون سەبارەت بە ژمارەی زیندانیان داعشی لە زیندانەکانی هەرێم بوونی نییە و عێراق لە هەوڵدایە بە هەماهەنگی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، دادگایەکی نێودەوڵەتی بۆ لێپرسینەوەی ئەو داعشییانە پێک بهێنێت.

News ID 38394

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha