دەستگیری بەرپرسی کومیتەی نەوتی داعش لە تەلەعفەر

کومیتەی مێدیایی ئەمنیەتی عێراق لە دەستگیر کرانی بەرپرسی "کومیتەی نەوتیی تایبەتی بەیتولماڵ" لە گرووپی تیرۆریستی داعش لە ڕەتوی ئۆپراسیۆنێک لە نەینەوا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، گرووپی مێدیایی ئەمنیەتی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند، سسیتەمی بەرەنگار بوونەوەی تاوانەکان لە تەلەعفەر سەر بە پۆلیسی نەینەوا دوای وەرگرتنی هەواڵێکی ورد لە ڕێگای لێکۆڵینەوە و گەڕانەوە، توانی، ئەبوو یووسف ناسراو بە شیری ئەمنیەتی داعش دەستگیر بکات.

لە ئەو بەیاننامە هەروەها هاتووە، ئەو تیرۆیستە دەستگی کراوە بەرپرسی گواستنەوەی بۆمبی کەنار جادەیی لە ناو شاری موسڵ بووە و بەپرسی ئەوەی کە خۆیان ناو "کومیتەی نەوتیی تایبەتی بەیتولماڵ" ناوی لێدەبەن، لە کاتی کۆنترۆڵ کردنی شاری موسڵ، بووە.

لە ئەو بەیاننامە هەروەها هاتووە: ئەو تیرۆریستە کە لە شارۆچکەی یرموک لە موسڵ دەستگیر کراوە بە نیشان دانی جێگای برینەکانی خۆی دانی بە ئەوەدا ناوە کە لە پێکدادانەکان بع ئازاد کردنی ئەو شارە لە دەستی داعش لە ڕیزی ئەو چەکدارە تیرۆریستانە شەڕی کردووە و برینداریش بووە.

News Code 38192

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =