بە پێی هەواڵی مێهر، شۆرای نیشتمانی کوردەکانی سووریا ڕایگەیاند: یەکێک لە ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا بە هۆی ئەشکەنجە لە بەندیخانەی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گیانی خۆی لە دەست داوە.
هێزە سەربازییەکانی پێوەندیدار بە دەزگای هەواڵدەریی سەربازی خۆسەر، ئەمین عیسا ئەمینی 35 ساڵانیان مانگێک لەوەپێش قۆڵبەست کردبوو و پاش ئەوە بنەماڵەکەی نەیانتوانی سەبارەت بە چارەنووسی ئەو زانیارییەک وەربگرن.
یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەمین لەم بارەوە وتی: بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی حەسەکە، ئێوارەی دووشەمە تەرمی ئەمین عیسا ئەمینیان ڕادەستی بنەماڵەکەی کرد کە شوێنی ئەشکەنجەی پێوە دیارە.
بە وتەی ئەم سەرچاوە، پزیشکی یاسایی رایگەیاندووە ئەمین چەند رۆژ پێشتر مردووە و تەرمەکەی پێش ئەوەی رادەستی بنەماڵەکەی بکرێت، لە ساردکەرەوەدا ڕاگیراوە.
Your Comment