AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ١٠ ١٦:٤٦

سکرتێری گشتیی کەتایبی سەیدوشوهەدا:

ئێمە شوێن و کاتی وڵام دانەوە بە ئەمریکا دیاری دەکەین

ئێمە شوێن و کاتی وڵام دانەوە بە ئەمریکا دیاری دەکەین

سکرتێری گشتیی گرووپی بەرخۆدانی کەتایبی سەیدوشوهەدای عێراق بە بڵاو کردنەوەی تویتێک جارێکیتر کاردانەوەی بە هێرشی ئەمریکا بۆ شوێنەکانی حەشدی شەعبی لە ڕۆژاوای عێراق و نزیکی سنووری سووریا نیشان دا.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەبوو ئالا ئەلولایی سکرتێری گشتیی گرووپی بەرخۆدانی کەتایبی سەیدوشوهەدای عێراق بە بڵاو کردنەوەی تویتێک جارێکیتر کاردانەوەی بە هێرشی ئەمریکا بۆ شوێنەکانی حەشدی شەعبی لە ڕۆژاوای عێراق و نزیکی سنووری سووریا نیشان دا و لە سوێندخواردنی بەرخۆدانی عێراق بۆ تۆڵەی خوێنی هێزەکانی هەواڵی دا.

ئەو وێڕای ئاماژە بە سپەردەکردنی تەرمی شەهیدانی هێرشی ئەمریکا بۆ بنکەی پشتیوانی و لۆجیستیکی، شەوی پێشوو لە لاپەڕەی تویتەری خۆیدا نووسی: ڕێز لە پرسەگێڕان دەگرین. ئێمە سوێندمان خواردووە تۆڵەی عەزیزەکانمان بستێنینەوە کەواتە چاوتان ڕوون.

News ID 38022

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha