AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ١٠ ١١:٣٨

بە بڕیاری ئایەتوڵڵا خامنەیی؛

موحسێن ئێژەیی بووە سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران

موحسێن ئێژەیی بووە سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران

ڕیبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە بڕیارێکدا حوجەتولئیسلام موحسێن ئیژەیی بۆ پۆستی سەرۆکی دەسەڵاتی داد دەستنیشان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی لەو بڕیارەدا جەختیان کردۆتە سەر هەوڵی هەمەلایەنەی دەسەڵاتی دادی ئێران بۆ هێنانە سەر کار کەسانی کارامە و ماندوویی نەناس لە کارەکانیان و هەروەها بەرەنگاریی جیدی لە گەڵ گەندەڵی و لادرییەکان.

شیاوی ئاماژەیە کە ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران لە هەڵبژاردنی ئەم دواییەدا بۆ سەرۆککۆماریی ئێران هەڵبژێردرا و دوێنێ داوای لە ڕێبەری باڵای ئێران کرد لە پۆستی سەرۆکی دەسەڵاتی داد لایببات تاکوو بتوانێ کار بکات بۆ دیاری کردنی ئەندامانی کابینەی دەوڵەتی داهاتووی وڵات.

News ID 38018

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha