بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی ڕاپۆرتی Prensa Latina مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای هێرش بۆ سەر حەشدی شەعبی کە ڕای گشتی ئەوە بە پێشێل کرانی سەروەریی نەتەوەیی ئەو وڵاتە دەزانن، قبووڵی کردووە کە ئەو داواکارییە بگەیێنێتە ئەمریکا.
ئەو سەرچاوە زیادی کرد، هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح ئەو پەیامەی بۆ سەرۆک وەزیران ناردووە کە لەلایەن فراکسیۆنەکانی تریشەوە واژۆ کراوە.
کازمی کردەوەی نوێنەرانی پێنتاگۆنی خستە بەر ڕەخنەوە و هێرشەکان بۆ سەر حەشدی شەعبیی هەوڵێکی هەڵە وەسف کرد.
شیاوی باسە کە ژانڤیەی 2020 پەرلەمانی عێراق داواکاری چووونە دەرەوەی هێزە بیانییەکانی لە ئەو وڵاتە پەسەند کرد.
Your Comment