بە پێی هەواڵی مێهر، مەسروور بارزانی لە پەیامێکی تویتەریدا ڕایگەیاند کە لە گەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە باشتر بوونەوەی پێوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا وتووێژمان کرد.
ئەو وتیشی: لە گەڵ کازمی ڕێککەوتووین کە بەشی بووجەی هەرێمی کوردستان بدرێت و بووجەی مانگەکانی پێشووش لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینییەوە بە هەرێم بدرێت.
بارزانی خۆشحاڵی خۆی لەم ڕێککەوتنە دەربڕی و بە بۆنەی پشتیوانی و ڕێککەوتنی بەغدا لە گەڵ هەرێمی کوردستان، ڕێزی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق گرتووە.
بارزانی وتوویە: ئەمە خاڵی وەرچەرخانێکی گرینگە و پێکەوە لەمپەرەکان و دژوارییەکان تێپەڕ دەکەین.
Your Comment