بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەخباری عێراق، حەشدی شەعبی دوێنێ شەممە داوای ئیعدامی بەڕێوەبەرانی جەنایەتی سپایکری کرد.
موعین کازمی لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی ئەو جەنایەتە تۆقێنەرە، وتی: سەرۆک کۆماری عێراق ئەبێ دژی ئەو جەنایەتکارانە سزا دەربکات. وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش ئەبێ شوێنگیری جەنایەتکارەکان بکات.
ناوبراو زیادی کرد: ژمارەیەک لە بکەرەکانی ئەو جەنایەتە دەستگیر کراون بەڵام جەنایەتکارەکانی دیکەی ئەو جەنایەتە تۆقێنەرە هەڵاتوون کە ئێمە داوا لە وەزارەتی ناوخۆ دەکەین کە ئەو جەنایەتکارانە لە هەڵاتوون دەستگیر بکەن.
سەباح عەکیلی کارناسی کاروباری ئاسایشی عێراقیش وتی: جەنایەتی سپایکر پەڵەیەکە لەسەر داوێنێ کەسانێک کە یارمەتیدەری داعش و بەعسییەکان بوون. بۆچی دەوڵەت بکوژەکان و بکەرەکانی ئەو جەنایەتە ئیعدام ناکات؟
نابوراو زیادی کرد: هێشتا ژامرەیەک لە بکەرەکانی ئەو جەنایەتە ئازادانە دەگەڕن و دەستگیر نەکراون. بووژانەوەی داعش لەلایەن ئەمریکییەکانەوە بۆ کردنە ئامانجی ئاسایشێ عێراقە و ئەوەش بە گەڕاندنەوەی بنەماڵە داعشییەکان بۆ موسڵ ئەنجام دەدرێت.
دوێنێ سەممە 12 ی جوون ساڵڕۆژی قوربانی بوونی زیاتر لە 2000 گەنجی عێراقە؛ جەنایەتێک کە داعش ئەنجامی دا و بە جەنایەتی سپایکر بەناوبانگە. جەنایەتی سپایکر دوای هێرشی داعش بۆ سەر پارێزگای نەینەوا لە جوونی ساڵی 2014 ئەنجام درا.
لە ئاوەها ڕۆژێکدا زیاتر لە 2000 سەربازی عێراق بە دەستی داعش کوژران. ئەوان لە بنکەی ئاسمانی سپایکر لە پارێزگای سەلاحەدین خزمەتیان دەکرد. کوشتوبڕی سپایکر خەڵاتی یەکەم ڕۆژانی داعش بە خەڵکی عێراق بوو.
وادیارە، کوشتوبڕی سپایکر و کوشتوبڕی نامرۆڤانەی گەنجانی عێراقی یەکێک لە برینە قووڵەکانی ئەم ساڵانەی دوایی لە سەر جەختەی گەلی عێراقە کە گرووپە تەکفیری و تیرۆریستییەکان و پاڵپشتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان هێنایانە دی، برینێک کە وادیارە تا ساڵەهای ساڵ نەک هەر لەبیر ناکرێت بەڵکوو هەر تازە دەمێنێت.
ئەو جەنایەتە لە ئاستێکدا بوو کە ئەو کاتە هەمووان وابیریان دەکردەوە ئەو کارەساتە لە مێژووی مرۆڤایەتی تۆمار دەکرێت؛ بەڵام ئەو کوشتوبڕ و کۆمەڵکوژییە زۆر زوو لەبیر کرا.
سپایکر ناوی بنکەیەکی سەربازی لە باکووری عێراقە کە لایەن هێزی ئاسمانی سوپای عێراقەوە ئیدارە دەکرا و لێی وەکوو زانکۆی زانست و تەکنیکیە ئاسمانییەکان بەکار دەهێنرا و گەنجانی ئەو وڵاتە لە ئەو زانکۆوە ئەفسەرییەدا وێرای فێر بوونی تەکنیکی گەشت کردن و زانست و تەکنیکە ئاسمانی و گەردوونییەکان لەلایەن هێزی ئاسمانی عێراقەوە وەردەگیرێن.
Your Comment