AP ١٣٩٩ بەفرانبار ١٦ ١٦:٥٠

سەرەڕای بڵاو بوونەوەی دەنگۆکان;

تووش بوونی پزیشکی سنەیی بە کۆرۆنای ئینگلیزی رەت کرایەوە

تووش بوونی پزیشکی سنەیی بە کۆرۆنای ئینگلیزی رەت کرایەوە

وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند: پزیشکی خەڵکی سنە کە لەم ڕۆژانەدا لە بریتانیاوە گەڕاوەتەوە، تووشی کۆرۆنای ئینگلیزی نەبووە و ئەنجامی پشکنینەکانی نێگەتیڤ بووه.

بە پێی هەواڵی مێهر، دوکتۆر نەمەکی لەم بارەوە وتی: لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هەواڵێک لە میدیاکانەوە سەبارەت بە ئەگەری تووش بوونی پزیشکی خەڵکی ڕۆژئاوای ئێران بە کۆرۆنای ئینگلیزی ڕاگەیێندرا کە ئەم بابەتە نەسەلمێندراوە و ڕەتیدەکەینەوە.

ئەو زیادی کرد: ئەم دوکتۆرە چەند جار تاقیکاری بۆ کرا و هەروەها ئەو 240 کەسەش کە لە گەڵیان لە پێوەندیدا بوون، پشکنینیان بۆ کرا و بەختەوەرانە هیچ یەک لەوانە تووشی جۆری نوێی کۆرۆنا یان کۆرۆنای ئینگلیزی نەبوون.

 

News ID 35471

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha