سەردەشت و هەڵەبجە ئەوپەڕی وەحشیگەری سەدامی نیشان دا

وەزیری دەرەوەی ئێران بە وتنی ئەوەی کە لە کارەساتی سەردەشت هاوکات دوو نیشانەی مرۆڤایەتی و وەحشیگەری دەبینین، وتی: بۆ کۆماری ئیسلامی ئەو شانازییە لە مێژوو تۆمار کراوە کە لە بەرانبەر وەحشیگەری لە بنەمای مرۆڤایەتی خۆی نەپەڕێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف ڕایگەیاند: بۆ کۆماری ئیسلامی ئەو شانازییە لە مێژوو تۆمار کراوە کە لە بەرانبەر وەحشیگەری لە بنەمای مرۆڤایەتی خۆی نەپەڕێتەوە.

زەریف درێژەی دا: ئەوە نیشانەیەکی جوان لە مێژووی دەستدرێژییە کیمیاییەکانی ڕژێمی سەدام دژی ئێران و سەربازانی گیان فیدا و خەڵکی وارەمانیە کە سەردەشت خاڵی لووتکەی ئەو وەحشیگەریە لەلایەن ڕژێمی سەدامەوە بوو. بەڵام سەردەشت هاوکات نیشانەی وەحشیگەریشە، وەحشیگەریەک کە بۆ گەیشطن بە ئامانج ناڕەوای خۆی هیچ بەربەست و یاسایەکی نەبوو، هیچ سنوورێکی بە فەرمی نەدەناسی و بەس بۆ گەیشطن بە ئامانجەکانی خۆی لە هەموو جۆرە ئامیرێکی نامرۆڤانە کەڵکی دەگرت.

ناوبراو زیادی کرد: نەتەوە یەکگرتووەکان کە بەرپرسایەتی کاری شوێنگیری دۆسیەی هێرشی کیمیایی هەڵەبجەی سپاردبووە ئەنجومەنی ئاسایش، لە کردەوەدا هیچ کارێکی ئەنجام نەداوە و هیچ کات ئیدانەی نەکردووە.

News Code 32997

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha