بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی خشتەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئێران، دۆخی شارەکانی دیواندەرە، سەوڵاوا و کامیاران "سپی" ڕاگەیێندراوە و شارەکانی مەریوان، سەقز، بانە، دێولان و بیجار لە دۆخی "زەرد"دان.
هەروەها بە پێی ئەو ئامارە دۆخی شارەکانی سنە و قوروە لە بابەتی تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا "سوور" ڕاگەیێندراوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە ماوەیەک لەوە پێش قوروە لە ڕیزی شارە "سپی"یەکاندا بوو و ئەو ئامارە نیشان دەدا کە "سپی" بوون بە واتای کۆتایی مەترسی نییە و لە ئەگەری کەمتەرخەمی و ڕەچاونەکردنی پرۆتۆکۆلە تەندروستییەکان، شیمانەی خراپتربوونی دۆخەکە هەیە.
لە لایەکی دیکەوە بنکەی کۆرۆنای پارێزگای کوردستان بڕیاری داوە سەر لە نوێ هەندێک لە سنووردانانەکان بۆ کۆنتڕۆڵی دۆخەکە دەست پێ بکاتەوە.
Your Comment