بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەری ئەورووپا، فدریکا موگرینی، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند کە بێ بەرجام دانوستان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە پرسی مووشەکی و سیاسەتەکانی ئەستەم دەبێت.
ئەو زیادی کرد: ئەمنیەت نابێتە هۆکار کە دەستکەوتەکانی ڕابردوو لەناو ببیەن. بە تایبەت کاتێک هۆکاری سیاسی لە پشتەوە بێت بەڵکو دەبێت بە تاقەت و چاوەڕوانی بە پێی هەمان دەستکەوت بەرەو پێش بڕۆین.
موگرینی ئاماژەی دا: من لە سەر ئەم بڕوایەم کە ئەمنیەتی ئەمڕۆمان زیاتر لە هەر کاتێک پێویستی بە چەک کردن و قەدەغەی بڵاو کردنەوەی چەک هەیە. ئێمە ساکار و بێ ئەزمون نین بە پێچەوانە ئێمە هەنگاوی ئەرێنی هەڵدەگرین و واقع بینین.
ئەو درێژەی دا: تەنیا ڕێگەی بر گرتن بە چەک لە درێژخایەن ڕێککەوتنە چەند قۆڵییەکانە کە هەمووان قبووڵیان بێت و لە لایەن ڕێکخراوە جیهانییەکان پشتگیری بکرێت. ڕاست وەک بەرجام کە ئاژانسی ناڤۆکی تاکوو ۱۳ جار پشتڕاستی کردووە.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەورووپا جەختی کرد: بێ بەرجام دانوستان لەگەڵ ئێران سەبارەت بە پرسی مووشەکی و سیاسەتەکانی ئەستەم دەبێت. لەناو بردنی بەرجام نابێتە هۆی ئەمنیەتی زیاتر بۆ ئێمە من دەزانم ڕێککەوتنێک چەند ئەستەمە ئێمە ۱۲ ساڵ خەریکی گەیشتن بەم ڕێککەوتنە لەگەڵ ئێران بووین.
Your Comment