-
کەشتیەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە ئاسایشیان نابێت
ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی مەجلیس وتی: پێشکەوتنی بەرگریی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتی شەڕ و دوای شەڕ، سەرەڕای هەموو ئەو هێرشانەی کە دوژمن کردوویەتی، نەک هەر نەوستاوە، بەڵکوو خێراتر بەردەوام بووە.
-
زانیاری ورد لەو مووشەکە ئەمریکیەی کە ئاهەنگێکی زەماوەندی لە ئێران کردە ئامانج
لەم گرتە ڤیدیۆییەدا دەتوانن ڕوونکردنەوەی شارەزایەکی سەربازی لەسەر وردەکارییەکانی ئەو موشەکە ئەمریکییە ببینن کە لە ئاهەنگی هاوسەرگیری کۆهستاک بەکارهێنراوە.
-
تاقمێکی تیرۆریستی لە باشووری ئێران لەناوبران
وەزارەتی ئیتلاعات لەناوبردنی 3 شانەی ئۆپەراسیۆنی تاقمێکی تیرۆریستی-تەکفیری ڕاگەیاند کە 9 تیرۆریستیان دەستگیرکرد و 3 کەسیان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵات کوژران.
-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: ناوچەکە لە دۆخێکی پشێودایە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران زیادی کرد: ناوچەکە لە دۆخێکی پشێودایە؛ ئەو دەستدرێژیانەی کە لە ٢٩ی ئازارەوە دەستیان پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامن. شەڕی ئابووری ئەمریکا نموونەیەکی دیکەی کردەوەی زۆرەملێی ئەمریکایە.
-
قالیباف: هێرش بکەنە سەرمان، هێرش دەکەینە سەر کۆمپانیاکانی نەوت و گازی ئەمریکا لە ناوچەکە
قالیباف لە وەڵامی هێگسێت وتی: ئەگەر هێرش بکەنە سەر ژیرخان و سامانەکانمان، ئێمە هێرش دەکەینە سەر کۆمپانیاکانی نەوت و گازی ئەمریکی لە ناوچەکەدا.
-
بۆچی گەمارۆکانی ئەمریکا ناتوانێ ئەژنۆ بە ئێران دابدات؟
تۆڕی ئەلجەزیرە لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بە هۆکاری بێکاریگەری گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کردووە.
-
ئێران ناوچەی قەدەغەی هاتوچوو لە کەنداوی فارس ڕادەگەیێنێت
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند: لە ڕۆژان و هەفتەکانی داهاتوودا ناوچەیەکی قەدەغەکراو لە دەرەوەی گەرووی هورمز دیاری دەکەین کە لە هێڵی گەمارۆی هێزی دەریایی ئەمریکاوە دەست پێدەکات و تا کەنداوی فارس بەردەوام دەبێت.