-
درۆنەکانی حزبوڵا ئامانجەکانیان دەپێکن؛
هێرشی حزبوڵا بۆ سەر تیپی گوڵان/ دەیان ئیسڕائیلی کوژران
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی دانیان بەوەدا نا کە بە هۆی تەقینەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خۆکوژی حزبوڵڵا لە بنکەی لیوای گوڵانی سوپای ئەم ڕژیمە لە بینامینە ٧٢ سەربازی زایۆنی کوژراون و بریندار بوون.
-
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا؛
گفتوگۆی پزشکیان و ماکرۆن لە سەر ئاگربڕی نێوان حزبوڵا و ئیسڕائیل
سەرۆکانی ئێران و فەڕەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە ڕێگاکانی ڕاگرتنی ململانێکان و جێگیرکردنی ئاگربەست لە نێوان حیزبوڵڵای لوبنان و ڕژێمی زایۆنیستی کرد.
-
لە بەغدا؛
دیدار و گفتوگۆی عێراقچی و سەرۆککۆماری عێراق
وەزیری دەرەوەی ئێران لە شاری بەغدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق دیدار و گفتوگۆی کرد.
-
سوودانی لە دیداری عێراقچی:
بەردەوامین لە دەستەبەرکردنی ئاگربڕ لە ناوچەدا
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران وتی وڵاتەکەی بە هاوکاری لەگەڵ هاوبەشان و هاوڕێیانی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا هەموو هەوڵەکانیان بۆ دەستەبەرکردنی ئاگربڕ لە غەزە و لوبناندا خستۆتە گەڕ.
-
قالیباف لە کۆبوونەوەی نائاسایی PUIC:
جیهان دەبێ هاوکاری لەگەڵ ڕژیمی زایۆنی بوەستێنێت
سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی لە کۆبوونەوەی نائاسایی PUIC لە ژێنێڤ وتی: هەر جۆرە هاوکاری، یارمەتی، گفتوگۆ، پڕۆژەی سیاسی و ئابووری لەگەڵ ڕژیمی زایۆنی دەبێ بوەستێت.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران:
ئەمریکا گیانی سەربازانی دەخاتە مەترسییەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی ئەمریکا بە ناردنی سیستەمی مووشەکی بۆ ئیسرائیل گیانی سەربازانی دەخاتە مەترسییەوە، جەختی کرد: بۆ پاراستنی گیان و بەرژەوەندیی خۆمان هیچ هێڵێکی سوورمان نابێت.
-
لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانی بەغدا:
عێراقچی: ناوچەکە لە دۆخی هۆشداردایە/ بۆ شەڕ ئامادەین بەڵام خوازیاری ئاشتین
وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق باسیان بابەتە ڕۆژەڤەکانی ناوچەکە کرد.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەغدایە
سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە هاوڕایی وەفدێکی باڵای سیاسی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.
-
ئەمیر سەباحی فەر:
ئێران دژی خوێنڕشتن و خوازیاری ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەیە
فەرماندەی هێزی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش بە وتنی ئەوەی کە یەکمایەتی هێزە چەکدارەکان ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەیە، وتی: ئێرانی ئیسلامی بەردەوام دژی هەر جۆرە ئاڵۆزی، شەڕ و خوێنڕشتن لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا بووە.
-
پێوەندییە گشتییەکانی سپا ڕایگەیاند؛
ڕێوڕەسمی بەڕێ کردنی تەرمی شەهید نیلفرووشان ڕۆژی سێشەممە لە تاران بەڕێوە دەچێت
پێوەندییە گشتییەکانی سپا لە ڕاگەیێندراوێکدا وردەکارییەکانی ڕێوڕەسمی بەڕێ کردن و ئەسپاردە کردنی سەرلەشکەر شەهید عەباس نیلفرووشانی ڕاگەیاند.
-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران:
گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران پێدانی باج بە ئیسرائیلە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەپاندنی گەمارۆ لە دژی چەند کۆمپانیا و پاپۆر کە بە پاگەندەی ئەمریکا لە گواستنەوەی بەرهەمی نەوتی ئێران بەشداریان هەبووە جۆرێک پێدانی باج بە ئیسرائیلە.
-
کاناڵێکی عێبری ئاشكرای کرد:
ئەگەری جێگیر کردنی سیستەمی دژە مووشەکی تادی ئەمریکا لە ئیسرائیل لە ترسی ئێران
کاناڵی 12ی عبری ئاشكرای کرد کە بەرپرسانی ئیسرائیل خەریکی دانوستان لەگەڵ کۆشکی سپین سەبارەت بە جێگیر کردنی سیستەمی دژە مووشەکی بالستیکی تادی ئەمریکا لە ئیسرائیل لە ترسی مووشەکەکانی ئێران.
-
گۆڤارێکی ئەمریکی شرۆڤەی کرد؛
توانایی سەرسووڕهێنەری حزبوڵڵا /ئیسرائیل ناتوانێ بەرەڕووی ئێران بێتەوە
گۆڤارێکی ئەمریکی بە دان پێدانان بە هێزی چەکداری بەربڵاوی حزبوڵڵای لوبنان جەختی کرد کە ئیسرائیل بە تەنیا ناتوانێت لە بەرانبەر ئێران بوەستێتەوە.
-
نوێنەری تاران لە نەتەوەیەکگرتووەکان:
وەڵامی ئێران بە شەڕی ڕەوانی ئیسرائیل لە دژی ئێران
نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان دوابەدوای بڵاو کردنەوەی درۆ، ئۆپراسیۆنی ڕەوانی و دروست کردنی بەڵگەی ساختە ڕایگەیاند: ئێمە ئیسرائیل بە ڕژێمێکی جەنایەتکاری دژە مرۆیی دەناسین و بڕوامان بە وەهمەکانی ئەوان نییە.
-
قاڵیباف لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەیادین:
خوازیاری پەرسەندنی شەڕ نین، بەڵام بە هێزەوە وەڵامی هەر جۆرە هێرشێک دەدەینەوە
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەیادین ڕایگەیاند کە ئێران خوازیاری پەرەسەندنی شەڕ نەبووە و نییە، بەڵام وەڵامی هەر جۆرە هێرشێک بە هێزەوە و بە شێوەی گونجاو دەداتەوە.
-
لێکدانەوەی گۆڤاری مێهر؛
ئیسرائیل هاووڵاتیی مەدەنی تێدا نییە
ئیسرائیل هاووڵاتی ئاسایی نییە و پێکهاتووە لە کۆمەڵێک شارۆچکە سەربازی بە سەربازانێکی چەکدار کە هەر لە سەرەتای ژیانیانەوە ڕەگەزپەرەست لەدایک بوون و گەورە بوون.