بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سی ئێن ئێن بە پشت بەستن بە زانیارییە دەریاییەکان ڕایگەیاند کە جووڵەی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز بە تەواوی وەستاوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە زۆربەی کەشتیەکانی ناوچەکە بەرەو دەریای عومان ڕۆیشتوون.
دوێنێش لەگەڵ ڕاگەیاندنی ڕێگای تایبەتی تێپەڕبوونی کەشتییە مەدەنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕێڕەوی لارک، ژمارەیەک کەشتی لەژێر بەڕێوەبردن و هەماهەنگی هێزی دەریایی سوپای پاسداران بە گەرووی هورمزدا تێپەڕین.
بەڵام دوابەدوای پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست، دوژمنی ئەمریکا گەمارۆی دەریایی کەشتی و بەندەرەکانی ئێرانی هەڵنەگرت، بۆیە گەرووی هورمز دادەخرێت تا ئەو گەمارۆیە هەڵدەگیرێت.
Your Comment