بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ خەڵک وتی: خەڵکی خۆشەویستی ئێران، گەرووی هورمز لە ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێراندایە.
قاڵیباف ڕایگەیاند: ئێمە بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە مامەڵەمان لەگەڵ هەوڵی ئەمریکا بۆ پاککردنەوەی مین کردووە و بە پێشێلکردنی ئاگربەستی دەزانین و چووینە حاڵەتی ململانێ، بەڵام دوژمن پاشەکشەی کرد.
بە شاندی ئەمریکی لە ئیسلام ئابادم وت ئەگەر پاپۆڕی مین پووچەڵ کەرەوەی ئەمریکا تەنانەت کەمێک لە شوێنی خۆی بجووڵێت، بە دڵنیاییەوە تەقەی لێدەکەین.
وتیشی: داوای ١٥ خولەکیان کرد بۆ ئەوەی فەرمانی گەڕانەوەیان بۆ دواوە بدەن، و کردیان.
ئەگەر ئەمڕۆ هاتوچۆ لە گەرووەکەدا هەبێت، کۆنترۆڵی گەرووەکە لە دەستی ئێمەدایە.
چەند ڕۆژێکە ئەمریکییەکان گەمارۆیان ڕاگەیاند، ئەمە بڕیارێکی سەقەت و نەزانانە بوو. ناکرێ کەسانی تر بتوانن بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن بەڵام ئێمە ناتوانین.
ئەگەر ئەمریکا گەمارۆکە هەڵنەگرێت، بە دڵنیاییەوە هاتوچۆ لە گەرووی هورمز سنووردارتریش دەبێت.
Your Comment