بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،
بە ئاماژە بە زیانە بەرفراوانەکانی هێرشەکانی ئەم دواییەی دوژمنی ئەمریکی- زایۆنیستی، پارێزگاری تاران وتی: لە کاتی ئەو دەستدرێژیانەدا ٤٠ هەزار خانوو لە پایتەخت زیانیان بەرکەوتووە.
محەممەد سادق موعتەمێدی پارێزگاری تاران لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەلێکسی دیدۆڤ باڵیۆزی فیدراسیۆنی ڕووسیا لە تاران کە لە نووسینگەی پارێزگاری تاران بەڕێوەچوو. ئەماژەی دایە خەسارەکانی شەڕ.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نزیکەی ٦٠٠ شوێن لە پارێزگای تاران بە مووشەک و هێرشی ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا کراوەتە ئامانج.
بەپێچەوانەی ئەو ئیدیعایانەی ئەم ڕژێمە و ئەمریکا کردوویانە، زیاتر لە ٤٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە پارێزگای تاران و بەتایبەت شاری تاران زیانیان بەرکەوتووە و لەناوچوون و سەدان کەسی مەدەنیش بە ژن و منداڵ و خوێندکارەوە شەهید بوون.
Your Comment