بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلجەزیرە وتی: دانوستانەکەی دوێنێ بۆ دەسپێک باش بوو، بەڵام ڕێگایەکی درێژ بۆ دروست بوونی متمانە لەبەردەم دایە.
ناوبراو شی کردەوە: ئەو دانەستانە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ بەڕێوە چووە و بەس لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی باس کرا.
عێراقچی جەختی کرد: پرسی پیتاندنی ئۆرانیۆمی سفر لە دەرەۊی چوارچێوەی دانوستانەکانە و کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو بژاردە قبووڵ ناکات.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی:
ئێران ئامادەی ڕێککەوتنێکە کە نیگەرانیەکان سەبارەت بە پیتاندنی ئۆرانیۆم چارەسەر بکات.
هەروەها درێژەی دا: بەرنامەی مووشەکی ئێران پرسێکی بەرگریە و نە ئێستا و نە لە داهاتوودا دانوستانی لەسەر ناکرێت.
عێراقچی زیادی کرد: ڕێگای دانوستانەکان ئەبێ دوور لە هەر جۆرە هەڕەشە یان گوشارێک بێت و ئێران هیوادارە کە ئەمریکاش
ئەو ڕێگایە بگرێتە بەر.
وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند کە پرسی بردنە دەرەوەی ئۆرانیۆمە پیتێندراوەکان لە ئێران رەت کراوەیە.
Your Comment