بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێک لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە بە داکۆکی لە ئاوێتەبوونی کوردەکانی سووریا لە دەوڵەتی نوێی ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند: ڕێگە نادەین ڕێکخراوێکی خوداییخواز کە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ئێمە، لە سنوورە باشورییەکانی تورکیادا پەل داکوتێت.
ئەردۆغان هێزەکانی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە)ی بە پابەندنەبوون بە ڕێککەوتننامەی 10ی مارچ و ڕادەستنەکردنی ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی بە دەوڵەتی سووریا تۆمەتبار کرد و ڕاشیگەیاند: تورکیا پالپشتی دەکات لە وڵاتی یەکپارچە و سەربەخۆی سووریا و ئەرتەشی سووریاش بۆ ئەو ئاواتە تێدەکۆشێت.
سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای نرخاندنی ڕێککەوتنی ڕۆژی ڕابردوو لە نێوان دیمەشق و هەسەدە، هیوای خواست کە ئەم ڕێککەوتنە ڕێگەچارەیەکی هەمیشەیی بێت و جەختی کرد: هەسەدە دەبێ چەک دابنێت و ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی ڕادەستی دیمەشق بکات و کوردەکان لە سووریای نوێدا ئاوێتە بن.
ناوبراو وێڕای هوشداردان بە خۆبواردنی هەسەدە لە هەڵمەتی هاندەرانە لە قۆناغی ئێستادا، ڕاشیگەیاند: ئێمە تەماحمان لە خاکی هیچ وڵاتێک نەکردووە و لە کاروباری ناوخۆیی هیچ وڵاتێکدا دەستێوەردان ناکەین، بەڵام ڕێگەش نادەین زیان بە بەرژەوەندییەکانمان بکات.
Your Comment