بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ئەمشەو لە تاران لەگەڵ فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق دیداری کرد.
پزشکیان وتی: پەیوەندی نێوان ئێران و عێراق تۆکمە و مێژوویی بووە تا ئەمڕۆ و لێرەبەدواش پاوەجێ دەبێت.
وتیشی: پڕۆژەکانی هاوکاری دوو وڵات بە جدی خەریکە جێبەجێ دەبێت و هەوڵمان داوە ئاستی هاوکارییەکان لە هەموو بوارەکانی ئابووری، سیاسی، زانستی و فەرهەنگی لەگەڵ عێراق و وڵاتانی ناوچەکه پەرەپێبدەین.
Your Comment