بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ناوەندی میدیایی دەزگای داد، بڵاوبوونەوەی بانگەواز بۆ بشێوی و ئاژاوە لە شارە جۆراوجۆرەکانی ئێڕان، هاوڕێی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی هەندێک بڕەند و فرۆشگەی جۆراوجۆری لەگەڵ بووە و لەو بارەوە، دادستێنی تاران بە دەرکردنی فەرمانێک ڕایگەیاندووە کە وێڕای چاودێریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سەرپێچکاران بۆ پێکهێنانی دۆسیەی یاسایی بە دادستێنی تاران بناسرێن.
هەروەها لە ڕاگەیێندراوی دادستێنی تاران هاتووە: بە ئاوڕدانەوە لە پاڵپشتیی ناڕاستەوخۆی هەندێک کەسایەتیی ناسراوە لە بشێوییەکان، بە پەیجووریی دادستێنی و ڕاپۆرتی ڕاسپاردەی قەزایی، بۆ ئەو کەسانە دۆسیەی یاسایی و دادگایی کراوەتەوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، چاودێریی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لایەن ناوەندە ڕاسپاردەکان درێژەی دەبێت ولەگەڵ هەر جۆرە پاڵپشتیی کەسایەتییەکان و بڕەندەکان هەڵسوکەوتی یاسایی دەکرێت.
Your Comment