ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی پارێزگاکان: خارگ، دوورگەیەکی چکۆلە بەسەر پانتای کەنداوی فارسە، بەڵام هێندەی مێژووی ئێران گەورەیە؛ سەرزەوینێک کە چەند سەدە بەر لەوەی ببێتە دڵی وزەی ئێران، لە دەقی گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری و فەرهەنگییەکانی ئەم نیشتماندا دەوری بینیوە. حەوتەی فەرهەنگی خارگ و ڕۆژی خارگ، هەلێکە بۆ تەرکیزی دووبارە لەسەر شوناسی ئەو دوورگەیە لە درێژەی مێژوودا.
خارگ بەر لەو نەوت؛ گێڕانەوەی بەندەرێکی کۆن
مێژووی خارگ، زۆر بەر لە چاخی نەوتەوە دەستی پێکردووە. ئاسەوارە کۆنینەناسییەکان، گۆڕستانە دیرۆکییەکان، کلێسەگەلی بەردین و هێماکانی شارستانییە کۆنینەکان، بەڵگەن بۆ ئەوەی کە خارگ هەر لە زووەوە شوێنی پێکگەیشتنەوەی فەرهەنگ و بازرگانی بووە. ئەم دوورگە، لە جاخە جۆراوجۆرەکاندا، وێستگەیەکی گرینگ بۆ دەریاوانان، بازرگانان و تەنانەت میسیۆنێرە ئایینییەکان بووە و ناوی لە سەفەرنامە و بەڵگە مێژووییەکاندا هاتووە.
خارگ لە نێوان ڕەرشەبای مێژوودا
لە سەردەمی کۆلۆنیالیزم و ئامادەبوونی زلهیزانی بیانی لە کەنداوی فارس تا ساڵانی پڕ لە هەنگامەی شەڕی داسەپاو، خارگ بەردەوام لە بەرەی پێشەوە بووە. ئەم دوورگەیە گەلێ جار هەڕەشەی کراوەتە سەر، بەڵام هەر چی جارە پێداگرتر ل جێی خۆی وەستاوە. لە ساڵانی شەڕی داسەپاوەدا، خارگ نەک هەر ترمیناڵێکی نەوتی، بەڵكوو هێمای بەرخۆدانی ئابووریی وڵات بوو؛ شوێنێک کە هەناردەی نەوتی ئێران سەرەڕای بوردومانەکان، لەوێوە بەردەوام بوو و نەدەوەستا و خەڵکەکەی لەو ڕۆژانەدا مانای خۆڕاگرییان بە گیان و دڵەوە دەژیان.
نەوت؛ وەرزێکی نوێ لە شوناسی خارگ
بە هاتنی پیشەسازیی نەوت، خارگ هەنگاوی نایە ناو قۆناغی نوێ لە ژیانی مێژوویی. گەشەی ژێرخانەکان، دامەزرانی زانکۆی پیشەسازیی نەوت، ئامادەبوونی هێزی پسپۆڕی و کرێکاران لە جێ جێی وڵات، پێکهاتەی کۆمەڵایەتی خارگی فرەچەشن و چالاکتر کرد. لەوساوە خارگ بووە قوتابخانەیەکی گەورە؛ بۆ کار، پسپۆڕی، تەکووزی و بەرپرسایەتی. و لە دڵی ئەو پیشەسازییە، بەرەیەک ڕاهات کە خارگی نەک هەر وەک شوێنی کار، بەڵکوو بە یانەی دووەمی خۆی دەزانی؛ بەرەیەک کە زانست، هەوڵ و بەرپرسایەتیی پێکەوە فێر ببوو.
خەڵکی خارگ؛ پارێزەرانی بێدەنگی شوناسی دوورگەکە
ئەگەر خارگ تا ئەوڕۆ راوەستاوە، لەسای خەڵکانێکە کە بە تاقەت و ڕێزەوە، شانیان داوەتە بەر قورسایی مێژوو. خەڵکانێک کە لە هەلومەرجی دژواری هەرێمی، تەنگەژەی ژیان و گوشاری پیشەیی، فەرهەنگی هاودڵی و ژیانی بەکۆمەڵیان پاراستووە، و ئێستا حەوتەی فەرهەنگی خارگ هەلێکی ڕەخساندووە بۆ دیتنی هەمان سەرمایەی مرۆیی، بۆ گێڕانەوەی دابونەریت، زاراوە، بیرەەوەری و ژیانی تایبەتیی دوورگەیەک کە کەمتر لەبارەیەوە وتراوە، بەلام ڕۆڵێکی گرینگی لە ئێراندا گێڕاوە.
خارگی ئەوڕۆ؛ پەیوەنددەری ڕابردوو و داهاتوو
ئەوڕۆکە خارگ لە چەقی نێوان ڕابردووی پڕ لە شانازی و داهاتووی بەرپرسانەدا وەستاوە. پاراستنی میراتی مێژوویی، تۆکمەی شوناسی فەرهەنگی و بەهادان بە گەشەی سەقامگیر، زەروورەتگەلێکن کە نابێ لە ژێر نسێی ڕۆڵی ئابووریی ئەو دوورگەیەدا فەرامۆش بکرێن. ڕۆژی خارگ، تەنیا بۆنەیەکی ڕۆژژمێری نییە، بەڵکوو بیرهێنەرەوەی بەرپرسایەتییەکی بەکۆمەڵە بۆ پاراستنی مێژوو، خەڵک و داهاتووی ئەو دوورگەیە.
حەوتەی فەرهەنگی خارگ؛ دەرفەتێک بۆ ناسینەوەی
حەوتەی فەرهەنگیی خارگ، کاتی گەڕانەوە بۆ بنچینەکانە؛ دەرفەتێک بۆ بیستینی دەنگی مێژوو لە دڵی بەردەکان، دەریا و یادەوەرییەکانی. ئەم حەوتەیە، بانگهێشتێکە بۆ ناسینەوەی دوورگەیەک کە پشکێکی گەورەی لە شوناسی نەتەوەیی ئێراندا هەیە؛ بەڵام گێڕانەوەکەی هێشتا تەواو نەبووە و لەو سۆنگەوە، پێویستە گوێ بدرێتە دەنگی گێڕانەوەی ئەو دوورگەیە وەک گێڕانەوەیەکی زیندووی مێژووی ئێران.
Your Comment