بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لوقمان خوسرەوپوور ئازەر، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: پاش ڕاپەڕاندنی یاسای ساماندان و ڕێکخستن و چاودێریی بازرگانی سنووری (کۆڵبەری و مەلەوانی)، ڕێژەی دانیشتووانی سنووری لە سنووری تەمەرچین بە ڕادەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، هەر بۆیە کردنەوەی بازاڕچەیەکی سنووری هاوبەش بۆ ئاسانکاریی ئاڵوگۆڕیی کاڵا سنوورییەکان پێویستە.
ناوبراو بە ئاماژە بە دیدار لەگەڵ بەرپرسانی تەرمیناڵی سنووریی حاجی عومەرانی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری و لێکدانەوەی پرسە سنوورییەکان، وتیشی: لەپێناو پاڵپشتی لە گەشەی هاوردەی کاڵا لە ڕێگەی دانیشتووانی سنوورەوە و پەیوەندی دوو قۆڵی، بڕیار درا کە پاراستنی پێگە و کەرامەتی مرۆیی کۆڵبەران و خێراییبەخشین بە ئاڵوگۆڕیی کاڵا، بازاڕچەیەکی هاوبەشی سنووری لە سنووری تەمەرچین-حاجی عومراندا بکرێتەوە.
خوسرەوپوور ئازەر زیادیشی کرد: لە ئێستادا کارناسان خەریکی دۆزینەوە و دیاریکردنی شوێنی گونجاو بۆ ئەو بازاڕچەیەن و هیوادارین بەو کارە لە قەرەباڵغیی جەماوەر لە تەرمیناڵی سنووریی تەمەرچین کەم بێتەوە و ئاڵوگۆڕیی کاڵایی بگوازرێتەوە بۆ ئەو بازاڕچەیە.
Your Comment