AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ١٨ ٠٩:٣٦

هیچ گفتوگۆیەک لە نێوان پەکەکە و ئەنقەرە نییە و نەبووە

هیچ گفتوگۆیەک لە نێوان پەکەکە و ئەنقەرە نییە و نەبووە

نێعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند کە هیچ گفتوگۆیەک لە نێوان پەکەکە و حکومەتی تورکیا بوونی نییە و هەرگیز نەبووە و ڕەوتێک کە ئێستا لە تورکیا لە ئارادایە پرۆسەی ئاشتی نێوان کورد و تورک نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێعمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە هیچ گفتوگۆیەک لە نێوان پەکەکە و حکومەتی تورکیا هەرگیز نەبووە و ناشبێت و ئەم ڕەوتەش کە لە ئارادایە، ڕەوتی ئاشتی نێوان تورک و کورد نییە، بەڵکوو ڕەوتێکە کە لە نزیکەوە لەلایەن پەرلەمانەوە چاوەدێری دەکرێت و بە بەیاننامەیەک لەلایەن پەکەکەوە دەستی پێکرد و ڕایگەیاند کە ئامادەی دانانی چەکە؛ کەواتە ڕەوتی دانوستان نایێتە ئەژمار.


کورتولموش وتیشی: هیچ دانوستانێک لە نێوان ئەو ڕێکخراوە و حکومەتی بوونی نیە و هەرگیز نەبووە، بەڵام وادیارە کە ئەو ڕێکخراوە بەدوای بەدی هێنانی داواکاریە توندڕەوانەکانی خۆی نییە بۆ نموونە پێکهێنانی سیستەمی فیدراڵ و فەرمی کردنەوەی زمانێکی دیکە لە ماث زمانی تورکی و ... .

ناوبراو هەروەها وتی: ئەگەر ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا بڕیار بدات کە پەکەکە چی دیکە ڕێکخراوێکی چەکدار نییە، ئەو بڕیارە بنەمای یاسایی بەهێزتری بۆ درێژەی ڕەوتەکە پێک دەهێنێت.


News ID 57494

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha