بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی ئەلجەزیرەی قەتەر، فرانچێسکا ئالبانیز، هەواڵنێری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری فەلەستین وتی کە وڵاتانی پاڵپشتی ئیسرائیل لە کۆمەڵکوژی غەززە هاوبەشن و خەڵکی ئەو ناوچە هێشتا دەکوژرێن، برسیانە و ئاوارە دەبن، لە حاڵێکدا کە 10 هەزار فەلەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیلن.
ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە گرینگایەتی ناداتە هێرشەکان بۆ سەر خودی خۆی، وتی کە ئەوەی کە بە دەنگی بەرز دەبیسترێت، هاوارەکان بۆ کۆتایی هێنان بە کۆمەڵکوژی نامرۆڤانە لە غەززە و پاکتاو کردنی ڕەگەزی لە کەرتی ڕۆژاوایە.
ناوبراو هەروەها داوای کرد کە وڵاتانی هاودەست لە درێژەی دابین کردنی چەک بۆ ئیسرائیل، وەڵامدەری تۆمەتەکان لە دژی خۆیان بن.
ئالبانیز بە ئاماژە بە دۆخی ئەسیرە فەلەستینیەکان وتی کە ئەسیرە ئیسرائیلیەکان توانیویانە بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان بەڵام 10 هەزار فەلەستینی هێشتا لە زیندانەکانی ئیسرائیلن.
ناوبراو جەختی کرد کە ئەبێ شارۆچکە ئیسرائیلیەکان لەناوبچن و داوای لە ئیتالیاش کرد کە دەست لە بەرگری لە ئیسرائی؛ هەڵبگرێت و پێوەندی بازرگانی و ئابووری خۆی لەگەڵی دابخات.
هەواڵنێری نەتەوەیەکگرتووەکا نلە کۆتاییدا لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە وەرگرتنی یارمەتی دارایی لە حەماس وتی کە ئەگەر ئەو کەسەی کە پرسیاری کردووە بتوانێت یەک بەڵگە لە ئەو بارەوە ئاشکرا بکات، لە پۆستەکەی دەکشێتەوە.
Your Comment