AP ١٤٠٤ گەڵاڕێزان ١ ٠٨:٠٥

کتێبخانەی عەزیز گەردی لە هەولێر دەکرێتەوە

کتێبخانەی عەزیز گەردی لە هەولێر دەکرێتەوە

بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کرانەوەی کتێبخانەی عەزیز گەردی لە هۆڵێکی کتێبخانەی زەیتوونە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاریان سەڵاحەددین، بە ئاماژە بەوەی کە کتێبخانەی زەیتوونە ئێستا لەژێر نۆژەنکردنەوە دایە، ڕایگەیاند: دوای تەواوبوونی نۆژەنکاری، هەموو کتێبەکانی عەزیز گەردی دەبرێنە نێو کتێبخانەکە و لە ماوەیەکی نزیک و لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا هۆڵی کتێبخانەی عەزیز گەردی دەکرێتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بە کڕینەوەی هەموو کتێبەکانی عەزیز گەردی بۆ ئەو بۆنە تایبەتە کرد کە ژمارەیان 18 هەزار و 600 کتێبە.

دوکتۆر عەزیز ئەحمەد عەبدوڵڵا ناسراو بە عەزیز گەردی، نووسەر، وەرگێڕ و توێژەری ناسراوەی کورد لە نزیکی 40 بەرهەمی لە بوارە جۆراوجۆرەکانی ئەدەبی، ڕەخنە، ڕۆژنامەوانی، کۆمەڵناسی و زمانناسی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کورد، لە 6ی ژوئەنی ساڵی 2022 کۆچی دوایی کرد.

News ID 57306

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha