بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خالد قەدومی، نوێنەری بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس لە تاران، لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا، بە ئاماژە بە ڕەزامەندی مەرجداری بزووتنەوەکە بە پلانی پێشنیارکراوی ئاگربەست، وتی: ئەو پرسانەی لە بەیاننامەی حەماسدا خراونەتە ڕوو، نیشان دەدەن کە ئەم بڕیارە دوای ڕاوێژ لەگەڵ نوخبە ناوچەییەکان و دۆستانی حەماس لە سەرانسەری جیهان دراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ترەمپ ئیدیعای ئاشتی دەکات؛ وتمان باشە، بەڵام دەبێت وردەکارییەکانی بکۆڵرێتەوە. بەم پێیە ئێمە بە نێوەندگیری قەتەر و میسر لەم پلانە نزیک بووینەوە.
قەدومی جەختی لەوەش کردەوە: "ئەم بەیاننامەیە جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەبێت شەڕ بوەستێت، هێزە بیانییەکان دەبێت لە غەززە بکشێنەوە، هاوکاری مرۆیی بێتە ناوچەکە، هەروەها ئاوەدانکردنەوەی غەززە بخرێتە بەرنامەی کارەوە، ئەم لێدوانە لەم کاتەدا گرنگی تایبەتی هەیە، هیوادارین هاوبەشەکانمان لە جیهاندا هاوکاری ئەو پرۆسەیە بکەن کە ببێتە هۆی دەرئەنجامێکی ئەرێنی بۆ بەرژەوەندی خەڵکی غەززە".
Your Comment