AP ١٤٠٤ ڕەزبەر ١٠ ٠٩:٢١

خۆپیشاندانی بەربڵاو لە ئەورووپا لە ناڕەزایەتی بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کاروانی سەموود

خۆپیشاندانی بەربڵاو لە ئەورووپا لە ناڕەزایەتی بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کاروانی سەموود

مێدیاکان لەە بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی بەربڵاو لە وڵاتانی ئەورووپی لە ناڕەزایەتی بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کاروانی سەموود هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، دوابەدوای هێرشی نامرۆڤانەی ئیسرائیل بۆ سەر پاپۆڕەکانی کاروانی سەموود و ڕاگرتنی چەندین پاپۆڕ و دەستگیر کردنی چالاکەکان، هاووڵاتیانی زۆربەی وڵاتانی ئەورووپی بۆ بەرێوەبردنی خۆپیشاندان هاتنە سەر شەقام.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان ئەو خۆپیشاندانە لە ئیتالیا، بەلژیکا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا، یۆنان، تورکیا ، لۆزانی سویسڕا، کۆریای باشووری، تونس، شیلی، ڤێنزۆئێلا، بولیڤی، ئیسپانیا، و ... لە ئارادایە.

کاروانی جییانی سەموود بریتی لە زیاتر لە 50 پاپۆڕە کە بۆ شکستی گەمارۆی غەززە بەرەو ئەو ناوچە کەوتنە ڕێ و لە درێژەی ڕێگاکەیاندا و لە 70 مایلی کەناراوەکانی غەززە، لەگەڵ هێرشی نامرۆڤانەی ئیسرائیل بەرەوڕوو بوونەوە. ئەو ڕژیمە ژمارەیەک لە پاپۆرەکانی کاروانی سەموودی ڕاگرتووە و ژمارەیەک چالاکیشی دەستگیر کردووە.




News ID 57033

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha