بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەقایی لە پەیامێکدا بە دانانی ڤیدیۆی کاتی هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر مەیدانی تەجریشیمتاران کە 71 کەسی شەهید کرد، نووسی ئەمە ئەو ساتەیە کە ڕژێمی دەستدرێژکاری ئیسرائیل لە شەقامەکانی تاران "کاری پیس" بۆ خاوەنکارەکانی دەکات؛ تەقاندنی مووشەک بۆ سەر شەقام و فڕێدانی ئۆتۆمبێل و خەڵک بۆ ئاسمان بەهۆی توندی تەقینەوەکە، و کوشتنی خەڵک لە ڕۆژی ڕووناکدا!
وتیشی: ئەمەش هەمان ئەو کارە گڵاوەیە کە ڕژێمی ئیسرائیل دەیان ساڵە لە فەلەستینی داگیرکراو و ناوچەکانی تری ناوچەکەمان ئەنجامی دەدات و ڕۆژئاواش بەردەوامە لە هاندانی!
جەختیشی کرد کە شەرمەزاری ئەبەدی بۆ لایەنگران و پاساودەرانی ئەم دەسەڵاتە شەڕخوازە، کە بە ئاگاداری خۆیان لە دیوی هەڵەی مێژوو داناوە.
Your Comment