AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ١٠ ٢٠:٠٢

سەرچاوەیەکی ئێرانی بە ڕاشاتوودەی: شەڕێکی دیکەی ئیسرائیل، دواشەڕی دەبێت

سەرچاوەیەکی ئێرانی بە ڕاشاتوودەی: شەڕێکی دیکەی ئیسرائیل، دواشەڕی دەبێت

ڕاشاتوودەی بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئێرانی لە تاران، ڕایگەیاند کە لە ئەگەری تەشەنەی دووبارەی شەڕ لەگەڵ تلاڤیڤ، "ئێران ئەو شەڕە دەکاتە دواشەڕی ئیسرایل".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئیکسپرێس، کەناڵی ڕاشاتوودەی بە ئاماژە بە شەڕی سەپاوەی 12 ڕۆژەی تاران و تلاڤیڤ، لە زمانی سەرچاوەیەکی ئێرانییەوە هوشداری دا کە لە ئەگەری هەڵگیرساندنەوە و تەشەنەدان بە شەڕ و ناکۆکییەکان، "ئێران ئەو شەڕە دەکاتە دواشەڕی ئیسرایل".

ئەو سەرچاوە ئێرانییە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، وتیشی کە لە ماوەی شەڕی 12 ڕۆژە، "ئێران خاڵی لاوازی ڕژیمی زایۆنی" دۆزیوەتەوە و "کۆماری ئیسلامی ئێران هێشتا دەیان هەزار مووشەکی بەرەی نوێی هەیە" و لە ئەگەری هەڵگیرسانەوەی شەڕ "ڕۆژانە لانی‌کەم سەدان مووشەک بەرەو ئیسرائیل دەهاوێژێت".

News ID 55828

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha