AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٣ ٠٧:٠٧

پەیامی وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ئاگربەست

پەیامی وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ئاگربەست

وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامی سەبارەت بە ئاگربەست بڵاو کردەوە و سپاسی هێزە چەکدارەکانی ئێرانی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی لە پەیامەکەیدا لە سۆشیال میدیا کە کاتژمێر ٤:١٦ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە، ڕایگەیاند: وەک چەندین جار وتمان ئەوە ڕژێمی ئیسرائیل بوو کە شەڕی دەستپێکرد نەک ئێمە، لە ئێستادا هیچ ڕێککەوتنێک نییە لەسەر ئاگربەست یان ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنەکان، بەڵام بە مەرجێک ڕژێمی ئیسرائیل تا کاتژمێر ٤:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ دەستدرێژییەکانی بۆ سەر ئێران ڕابگرێت، ئێمە هیچ نیازێکمان نییە بەردەوام بین بۆ وەڵامدانەوە”.

وەزیری دەرەوە ڕوونی کردەوە کە بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئێران دواتر دەدرێت.

News ID 55716

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha