AP ١٤٠٤ جۆزەردان ١٦ ١٤:٢١

ڕووسیا بە 440 مووشەک و درۆن هێرشی کردە سەر ئۆکراینا

ڕووسیا بە 440 مووشەک و درۆن هێرشی کردە سەر ئۆکراینا

سەرۆکی ئۆکرانیا داوای لە هاوپەیمانەکانی کیێڤ کرد بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە وەڵامی هێرشە قورسەکانی ڕووسیا لە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بۆ سەر ئەو وڵاتە بدەنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا وتی: وەڵامی هێرشە قورسەکانی ڕووسیای بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی بۆ سەر ئەو وڵاتە دایەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: ڕووسیا زیاتر لە 400 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و 40 مووشەکی ئاراستەی ئۆکرانیا کردووە.

سەرۆکی ئۆکرانیا داوای لە هاوپەیمانەکانی کیێڤ کرد بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە وەڵامی هێرشەکانی ڕووسیا بدەنەوە.

شایانی باسە کە چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر میدیاکانی ڕووسیا باسیان لە هێرشێکی قورسی ڕووسیا بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرد بۆ سەر ئۆکرانیا کرد.

ئەم سەرچاوانە ڕایانگەیاند کە لەم هێرشە مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەدا بارەگا و ژێرخانی سەربازی لە شاری کیێڤ و ٩ ناوچەی دیکەی ئۆکرانیا کرانە ئامانج.

News ID 55304

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha