ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: هەڵوەشانەوە و چەکدانانی پەکەکە، هاوکاتی هەڵوەشانەوەی گەمارۆکانی سووریا و دەسپێکردنی دانوستانەکانی دیمەشق و تلاڤیڤ لە بازنەیەکی زەمانیی هاوکاتدا، نیشان دەدا کە ئەم هاوکاتێتە بە هەڵکەوت نەبووە و بگرە، ئەکتەرانی ناوچەیی و جیهانی بە ئامانجی ئەندازیاریی ژێئۆپۆلیتیکیی نوێ لە سووریا و کردنەوەی بوارەکانی وزە، گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی چەند توێژی کە بە ڕواڵەت ئاشتییە، بەڵام لە ناوەوە پشتئەستوورە بە کۆنتڕۆڵی نەوت و گاز و بەرزبوونەوەی پێدزەی ئەو ئەکتەرانە لە ناوچەدا.
واتە لە زنجیرە گۆڕانکارییەکی هاوئاهەنگ و بیرکارانە لە بواری ژێئۆپۆلیتیکیی ناوچە، ئەمریکا هەندێک لە گەمارۆ گرنگەکانی دژی سووریای هەڵوەشاندوە و هاوکات ڕۆڵی ناوبژیکاری بینی لە ڕەوتی مێژوویی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی سووریا و ئیسرائیل. لە بەرامبەردا ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە بری ئەو گۆڕانکارییانە، هەلی هەڵوەشانەوەی فەرمیی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) و کۆتاییهاتن بە چەندین دەیە شۆڕشی چەکدارانەی ئەو گرووپەی پێ بڕا.
دیارە ئەم ڕووداوانە بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و لە چوارچێوەی ئاشتیدا ڕوویان داوە و هەڵوەشانەوەی لەناکاوی پەکەکە هەم لە بواری ناوخۆیی و هەمیش لە ئاستی ستراتژیکدا، جۆرێک سەرکەوتنە بۆ ئەردۆغان و هاوکات ڕێخۆشکەرە بۆ قووڵتربوونەوەی پێگەی تورکیا لە باکووری سووریا، بەبێ ئەوەی تووشی ببێ بە تووشی بەرگریی هێزە کوردەکانی سووریا و تێچووی شەڕێک کە تا ئەمدواییە درێژەی بوو. ئەم ڕووداوە ڕێک لە کاتێکدا هاتە ئاراوە کە ئەردۆغان پێویستی بە وەرچەرخانی سەرنجی ڕای گشتی لە پرسی دەستگیریی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ، ڕکابەری سەرەکیی سیاسیی بوو.
لە لایەکی ترەوە، ئەمریکا هەوڵ دەدا ئەم گۆڕانکارییانە وەک بەشێک لە ڕیوایەتی "ئاشتیهێنان"ی خۆی بۆ جیهان پێناسە بکات؛ ڕیوایەتێک کە هاوکات ئیزنی ئەوەی دەداتێ لە تەریکی و ئیزۆلەیی نێودەوڵەتیی دەوڵەتی سووریا کەم بکاتەوە و ڕێخۆش بکات بۆ نۆژەنکردنەوە و پڕۆژەگەلی وزە لە سووریادا؛ پڕۆژەگەلێک کە بە هاوبەشیی کۆمپانیاگەلی تورکیا و ئەمریکاوە ئەنجام دەدرێت. ئیسرائیلیش لەمناوەدا، بە بێدەنگی هاوکارییان دەکات؛ ڕەنگە لە بری وەرگرتنی گەڕەنتیی ئەمنی و گرتنەبەری ڕۆڵێکی کارامەتر لە پلانداڕشتنی ژێرخانەکانی سووریای پاش شەڕ و بەهرەمەندبوونی کۆمپانیا ئەمنی و ژێرخانییەکانی لەو هەلە.
لە دڵی ئەم تەکوزییە نوێیەدا پرسی وزە دانیشتووە. کۆمپانیاگەلی تورکیایی وەک"TPAO" و "Botas" هەر لە ئێستاوە چاویان بڕیوەتە کێڵگەکانی گاز و بوارەکانی هێڵی بۆریی کە پێشتر لە بندەستی کوردەکاندا بوو. کەچی ئیستا لەسای هەڵوەشانەوە و کشانەوەی پەکەکە، ئەو بوارەیان بەڕوودا کراوەتەوە. هەروەها ئەمریکا بە هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکانی سەر سووریا، دەرفەتێکی بۆ کۆمپانیاکانی خعۆی ڕەخساندووە کە لە قەوارەی پڕۆژە هاوپەیوەندەکان بە وزەوە، جارێکی تر هەنگاو بنێتە بازاڕی سووریاوە.
کەواتە لەمناوە پێنتاگۆن بەدوای سەقامگیرییەوەیە و ئەنقەرە بەدوای بەهرەمەندیی زیاتر و تلاڤیڤ بەدوای سنوورگەلی هێمنترەوە و بە جۆرێک لە پشت پەردەدا هەمووان سوود دەبەن؛ تەنانەت ئیماراتیش لەمناوە دەیەوێ پشکی خۆی لە مامەڵەکە ببات، چونکە گرێبەستێکی 800 ملیۆن دۆلاریی بۆ گەشەدان بە بەندەر تەرتووسی سووریاوە واژۆ کردووە.
ڕەنگە بپرسن کە پەکەکە بۆ هەڵوەشاوەتەوە؟ بێگومان ئەم هەڵوەشانەوە تەنیا بۆ مەبەستی نیازپاکی نەبووە. ئەگەرچی چەمکەکانی "ئاوێتەبوون" و "لێبوردنی گشتی" وەک هاندەری فەرمی لەو ڕێککەوتنەدا جێی باسن، بەڵام بە ئەگەری زۆرەوە، هەڤیازییەکی زۆرتر لە پشتپەردەوە لە ئارادایە.
Your Comment