بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئەمریکی تاسک ئەند پریس، لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پشتڕاستی کردۆتەوە کە ڕیژەەی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا و عێراق زیاتر لەو ڕێژەیە کە تا ئێستا ڕاگەیێندراوە و تەنیا لەم حەوتەیەدا ژمارەی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق و سووریا بە بۆنەی جەژنی کریسمەس بۆ 4500 کەس بەرز کراوەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی ئەمریکی لەوە پێش پاگەندەی ئەوەیان دەکرد کە تەنیا 900 هێزی ئەمریکایی لە سووریا و 2500 هێزیش لە عێراقدا و لە چوارچێوەی ڕاسپاردەی دژی داعش جێگر کراوە.
بەلام پات رایدر وتەبێژی پێنتاگۆن لەم دواییەدا دانی بەوەدا ناوە کە ئەمریکا 1100 کەس لە هێزەکانی خۆی بە شێوەی کاتی (لە 30 تا 90 ڕۆژ) و لە قەوارەی "پاڵپشتی لە پاراستنی هیزەکان، گواستنەوە، ئاگاداری و پێدوایستییە ئۆپەراسیۆنییەکانی تر" لە سووریا جێگر کردووە.
Your Comment