بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەزگای هەواڵگری دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتووە، ئیدارەی دەستلەکارکێشاوەی ئەمریکا و سەرکردایەتی بریتانیا، دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا، ئامانجیان ڕێگریکردنه لە سەقامگیری دۆخەکە لە سووریا و بە شێوەیەکی فراوانتر، هەوڵدەدەن ئاژاوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروست بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "واشنتن و لەندەن پێیان وایە لەم جۆرە بارودۆخانەدا دەتوانن بە خێرایی ئامانجی جیۆپۆلیتیکی خۆیان بەدەستبهێنن، کە بریتییە لە مسۆگەرکردنی هەژمونی درێژخایەنی خۆیان بەسەر ناوچەکەدا لەسەر بنەمای چەمکی قێزەون.
لە بەیاننامەکەدا پشتڕاست کراوەتەوە کە "هەواڵگری ئەمریکا و بریتانیا ئامادەکاری دهكهن بۆ دەستپێکردنی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ڕوسیا لە سوریا"، هەروەها ئەرکی ئەنجامدانی ئەو هێرشانە بە چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دراوە کە بەم دواییە لە زیندانەکان ئازاد کراون لەلایەن دەسەڵاتە نوێیەکانی سووریاوە"
Your Comment