بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی شانۆی پەیوەندی سەقز پاش سێ ڕۆژ ڕکابەری لە هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی کەرکووک، خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن و پیاوی فێستیڤاڵەکەی مسۆگەر کرد.
لە ڕێوڕەسمی کۆتایی ئەم فێستیڤاڵە موفیدە زارعزادە و ئومید فەرامەرزی، ئەکتەرانی ژن و پیاوی شانۆی "بێهێلان"ی گرووپی پەیوەندی سەقز خەڵاتی باشترین ئەکتەرانی ژن و پیاویان مسۆگەر کرد و ئێحسان زارعزادە دەرهێنەری شانۆکە لە دوو بەشی دەرهێنەری و باشترین بەرهەم و دڵنیا ئەمانوڵڵاهی نووسەری شانۆنامەکە بۆ باشترین ئایدیا بەربژێری خەڵات بوون.
Your Comment