AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢٧ ٠٩:٤٥

کەمێک پێش ئێستا دەستیپێکرد؛

پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

ئەمڕۆ هەینی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستی پێکرد و ناوەندەکانی دەنگدان کرانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندەکانی دەنگدان لەکاتژمێر حەوتی بەیانی کراونەتەوە و تا کاتژمێر شەشی ئێوارە دەنگدان بەردەوام دەبێت.

ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت، كە كارمەندانی هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگەن بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، 215 هەزار و 960 كەسن.

‎ زۆرترین دەنگدەری تایبەتیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە هەولێرە، كە 89 هەزار و 791 كەسن و لە 62 بنكەی دەنگدان بەشداری هەڵبژاردن دەكەن.

‎بازنەی سلێمانی دووەم زۆرترین دەنگدەری تایبەتی تێدایە، كە 78 هەزار و 661 دەنگدەرن، لە 32 بنكە دەنگ دەدەن.

‎هەروەها لە بازنەی دهۆكیش ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت 40 هەزار و 956 كەسە، كە لە 30 بنكە دەنگ دەدەن

‎ ژمارەی دەنگدەرانی تایبەت لەهەڵەبجە 952 كەسە، كە لە یەك بنكە دەنگ دەدەن

News ID 52295

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha