AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٥ ١٨:٣٦

سەرکردەی ئەنساروڵڵا؛

سەرکەوتنەکانی حزبوڵڵا بۆ هەموو جیهانی ئیسلامە

سەرکەوتنەکانی حزبوڵڵا بۆ هەموو جیهانی ئیسلامە

سەرکردەی ئەنساروڵڵای یەمەن جەختی کرد: زایۆنییەکان دەیانەوێ کۆمەڵکوژییان لە غەزەوە ببەنە لوبنان، بەڵام ڕۆڵی حزبوڵڵا لە بەرەنگاربوونەوەی زایۆنییەکان، تەوەری و بنەماییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المسیرە"، سەید عەبدولمەلەک حوسی سەرکردەی ئەنساروڵڵای یەمەن بە ئاماژە بەوەی کە گەلی لوبنان کەوتۆتە بەر هەمان دستدرێژیی لە جۆری فەلەستین، وتی: زایۆنییەکان ئەگەرچی لە غەزەشدا تووشی تاوان زۆر قورس هاتوون، بەڵام تا ئێستا هیچ کارێکی ئەوتۆیان لە دەست نەهاتووە و لە وەدی هێنانی ئامانجەکانیان شکستیان هێناوە.

ناوبراو وێڕای ڕەخنەگرتن کە لە کەمتەرخەمی و لاوازیی وڵاتانی عەرەبی هەمبەر بە فەلەستین، وتیشی: بەوەشەوە گەلی فەلەستین خۆڕاگرانە وەستاوە و دوژمنی زایۆنی بەردەوامە لە کۆمەڵکوژییەکانی لە غەزە و بێ‌ڕێزیی بە ناوەندە ئایینییەکان و لەوان مزگەوتی ئەقسا.

حوسی جەختیشی کرد: ئەگەرچی ڕژیمی زایۆنی هێرشێکی بەربڵاوی کردۆتە سەر لوبنان و دەستی داوەتە کوشتنی خەڵکی سڤیل و خاپوورکردنی ماڵەکان، بەڵام ڕۆڵی حزبوڵڵا لە پاڵپشتیی غەزە تۆکمەتر و بەهیزتر بۆتەوە.

سەرکردەی ئەنساروڵڵا یەمەن لە کۆتاییدا ئاماژەی بە پیلانی داگیرکەرانەی ڕۆژئاواییە لە پاڵپشتیی دوژمنی ئیسرائیلی دا و ڕایگەیاند: ئەمریکا و بەریتانیا و ڕۆژئاوا دوژمنانی ئۆمەی ئیسلامیین و هێشتاش پەیجۆری داگیرکاریی زێدی موسڵمانان.

News ID 51898

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha