AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٢ ١٣:٣٦

لە حوکمێکدا؛

محەمەد موخبێر وەکوو ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی هەڵبژێردرا

محەمەد موخبێر وەکوو ڕاوێژکاری ئایەتوڵڵا خامنەیی هەڵبژێردرا

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە حوکمێکدا محەمەد موخبری وەکوو راوێژکاری ڕێبەری دەست نیشان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران لە حوکمێکدا محەمەد موخبێری وەکوو راوێژکاری ڕێبەری دەست نیشان کرد و ئەرکی ناوبراوی درێژەدەری سیاسەتەکانی دەوڵەت یشەهید رەئیسی بۆ ناسینەوە و بەکارهێنانی هێزە گەنج و هەڵکەوتەکان بۆ یارمەتی بە دامودەزگا جیاوازەکان، دیاری کرد.

دەقی حوکمەکەی ڕێبەری لە خوارەوە دێت:

بسم الله الرحمن الرحیم

بەڕێز دکتۆر محەمەد موخبێر

بە پێی خزمەتە بەبەڵێن و کاریگەرەکانی بەڕێزتان لە بواری بەڕێوەبەرایەتی و ئابووری بەتایبەتی لە دەوڵەتی شەهید ڕەئیسی، و سیاسەتی راست و بەبیرانەتان بۆ بەکارهێنانی گەنجان و هەڵکەوتە هەوڵدەرەکان بۆ جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی جۆراوجۆر، ئێوە وەکوو راوێژکاری ڕێبەری دەست نیشان دەکەم.

چاوەڕوانی دەکرێت لە درێژەی ئەو سیاسەتانە، ناسینەوەی هێزە گەنجەکان و هاوکاری لەگەڵیان بە بەرنامەڕێزی لۆژیک، شوێنگیری بکەن و لە یارمەتی بە دامودەزگا دەوڵەتییەکان کەڵکیان لێ وەربگیردرێت.

سەرکەوتنتان لە خودا گەورە داواکاری دەکەم.

سەیدعلی خامنه‌یی

۲ ی ڕەزبەری ۱۴۰۳

News ID 51839

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha