AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٠ ٠٦:٢٠

میدیا عێبرییەکان ڕایانگەیاند:

وردەکاری دوو ئۆپراسیۆنی دژە ئیسڕائیلی/ برینداربوونی ژمارەیەک سەربازی زایۆنی

وردەکاری دوو ئۆپراسیۆنی دژە ئیسڕائیلی/ برینداربوونی ژمارەیەک سەربازی زایۆنی

میدیای عیبری دوو ڕووداوی تەقەکردن و تەقینەوەی ئۆتۆمبێل لە دوو شوێنی ناوچە زایۆنیستەکانی "گۆش ئەتزیۆن" و "کرمی تسور" لە باکووری شاری هێبرۆن بڵاودەکاتەوە و لە ئەنجامدا لانیکەم ٦ زایۆنی برینداربوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە عیبریییەکان ڕایانگەیاند کە لە ئەنجامی دوو ڕووداوی ئەمنی لە شارۆچکەکانی "گۆش ئەتزیون" و "کرمی تسور" لە باکووری شاری هێبرۆن، ٦ زایۆنی بریندار بوون.

کەناڵی ھەواڵی ئەلجەزیرە بڵاوی کردەوە، تەقینەوەیەکی گەورە لە شارۆچکەی زایۆنیست نشینی "گوش ئەتزیۆن" لە باشووری بەیتولمەقەدەس و ڕووداوێکی دیکەی تەقەکردن لە شارۆچکەی داگیرکراوی "کرمی تسور" لە ناوچە داگیرکراوەکان بیستراوە.

کەناڵی تەلەگرامی قودس ئەلئەخبارییە ئێوارەی هەینی بڵاویکردەوە، ئۆتۆمبێلێک لە بەنزینخانەیەکی گۆش ئەتزیون تەقیوەتەوە.

کەناڵی جەزیرە بڵاویکردەوە، ڕادیۆی سوپای داگیرکەر، تەقینەوەی ئەو ئۆتۆمبیلە بۆمبڕێژکراوەی پشتڕاست کردەوە.

دەگوترێ لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیە لانیکەم ٤ دانیشتووی زایۆنیستی بریندار بوونە.

News ID 51461

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha