بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لە گفتوگۆ لەەگەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ڕاشاتودەی وتی: پێوەندییەکی قووڵ هەیە لە نێوان ئێران و ڕووسیا.
محەمەدباقر قاڵیباف، وتی: ئێمە بەرژەوەندی هاوبەش و دوژمنی هاوبەشمان هەیە. ئێمە ڕێککەوتنی درێژماوەمان هەیە کە زۆر گشتگیرە و بواری جیاواقزی کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، سیاسی ، ئەمنیەتی و بەرگری دەگرێتەوە.
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: بریکس دەرفەتێکی زۆرر گرینگی بۆ ئێمە ڕەخساندووە. لە درێژەی وەلا نانی دۆلار، سەرجەم مامەڵەکای ئێران و ڕووسیا بە بێ دۆلار ئەنجام دەدرێت. هەموو ئەو بابەتانە بە بۆنەی شێوەی ناڕاست و هەڵەیەکە کە ئەمریکا لە پێوەندی لەگەڵ تاک لایەنەیی زۆی گرتوویەتە بەر.
Your Comment