AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ٢٣ ١٣:٣٠

وەزیری بەرگری تورکیا ئاشکرای کرد:

ئۆپراسیۆنی تورکیا لە هەرێمی کوردستان لەم کاتەدا کۆتایی دێت

ئۆپراسیۆنی تورکیا لە هەرێمی کوردستان لەم کاتەدا کۆتایی دێت

یاشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا وتی کە ئۆپراسیۆنی پەنجەی قفڵ کە لە هەرێمی کوردستان لە دژی پەکەکە درێژەی هەیە، لە نۆڤەمبەری ئەمساڵ کۆتایی پێدێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە میدل ئیست نیوز، یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا وێڕای ئاماژە بە ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا لە دژی پەکەکە و یەکینەکانی پاراستنی گەل لە عێڕاق و سووریا جەختی کرد کە لە هەموو دیدارەکانی لەگەڵ وەزیرانی وڵاتانی ناتۆ جەختی کرد کە تورکیا ئیزن نادات، وڵاتێکی تیرۆریستی لە هەرێمی کوردستان یان کوردستانی سووریا پێک بێت.

گولەر شرۆڤەی کرد کە تورکیا چەندین جار هەڵوێستی یەکلایی خۆیی ڕایگەیاندووە لەسەر ئیزن نەدان بۆ پێکهێنانی حکومەتی تیرۆریستی، هەروەها ڕایدەگەیێنین کە لە مانگی نۆڤەمبەردا کۆتایی دەهێنین بە ئۆپراسیۆنی قفڵ لە ناوچەی گارە.

News ID 50895

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha