AP ١٤٠٣ پووشپەڕ ١٦ ٠٩:٠٩

عادڵ باخەوان:

نێچیرڤان بارزانی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی لە ئێران چارەسەر کرد

نێچیرڤان بارزانی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی لە ئێران چارەسەر کرد

بەڕێوەبەری ناوەندی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەبارەی عێراق وتی: 'سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئێران، کێشەکانی هەولێر و بەغدای لە سەرچاوەوە چارەسەر کرد.'

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، د. عادل باخەوان، بەڕێوەبەری ناوەندی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەبارەی عێراق لە بووڵتەنی کاژێر 12:00ـی تۆڕی میدیایی رووداودا کە سەنگەر عەبدولرەحمان پێشکێشی دەکات وتی "سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا دەستکەوتی زۆری تێدایە بۆ خەڵک، لە رووی ئابوورییەوە ئیدی بە بێ ئەوەی ببێتە هەواڵ، مووچەکەی دەچێتە سەر هەژماری مووچەخۆران، هاوکات مەترسی ئەمنیی لەسەر هەرێمی کوردستان نامێنێت و داهاتوویەکی باشتر چاوەڕوانی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات."

دکتۆر عادل باخەوان دەڵێت: بەهۆی ئەوەی سەرۆک بارزانی 50 ساڵ مێژوو و ئەزموونی دانوستاندنی لەگەڵ عێراقدا هەیە "سەردانەکەی گرنگ و مێژووییە."

دکتۆر عادل باخەوان وتی : "هەرێمی کوردستان و بەغدا کۆمەڵێک ترازانی گەورە لەنێوانیان هەبوو، هۆکار بوون بۆ ئەوەی ئەکتەرێک لەم ئاستە سەردانی بەغدا بکات، ئێستا کە هەموو لایەنەکان کۆکن لەسەر ئەوەی سەردانێکی مێژووییە و گرنگە، لەبەرئەوەیە هەرێمی کوردستان لە سەرچاوەکەوە کۆتایی بە کێشەکان هێنا." گوتیشی "سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران هۆکاری کۆتاییهێنان بوو بە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا."

سەرۆکی ناوەندی فەرەنسی بۆ توێژینەوە لەبارەی عێراق هەندێک زانیاریی ئاشکرا دەکات و دەڵێ: "کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤانی بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئایەتوڵڵا خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ماوەی 50 خولەکی خایاند، لە کاتێکدا سەرۆکی وڵاتان بۆ نموونە ڤلادیمێر پووتین (سەرۆکی رووسیا) تەنیا 20 خولەک لەگەڵ خامنەیی دانیشتووە، بەمەش نێچیرڤان بارزانی هەموو مەلەفەکانی لە تاران یەکلایی کردەوە."

ئەو سەردانەی عادل باخەوان باسی دەکات، سەردانێکی دوو رۆژەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو بۆ ئێران لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، کە تێیدا لەگەڵ زۆربەی سەرکردە باڵاکان کۆبووەوە.

لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە دوای سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا، د. عادل باخەوان دەڵێت "دەبێت کورد بە هێزەوە لە بەغدا بێت و رۆڵی رێکخەر و کۆکەرەوە و ئاراستەکەر ببینێت، کورد دەبێت لە بەغدا ئامادەیی هەبێت و پشتیوانی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئەوەی کورد لە بە‌غدا بەهێز بێت."

د. عادل باخەوان، دەشڵێت "ساڵی داهاتوو، عێراق دەچێتە هەڵبژاردنێکی چارەنووسسازەوە و لایەنە شیعەکان درزی گەورەیان تێکەوتووە، کورد نابێت هەڵەی رابردوو دووبارە بکاتەوە و لەگەڵ لایەنێکی شیعە رێکبکەوێت دژی لایەنێکی دیکە، بەڵکو دەبێت رۆڵی کۆکەرەوەی شیعە و سوننە ببینێت."

رۆژی چوارشەممە 03-07-2024، سەرۆک بارزانی بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەلایەن د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و بەرپرسانی دیکەی حکومەتی عێراقەوە پێشوازی لێکرا، لە دەستپێکی کۆبوونەوەکانی، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

سەرۆک بارزانی هەر دوێنێ لەگەڵ ژمارەیەک سەرکردە و زۆربەی باڵیۆزی وڵاتان لە عێراق کۆبووەوە، لە ئێوارەی هەمان رۆژیشدا بەشداریی لە کۆبوونەوەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی کرد و رایگەیاند، "کرانەوەیەک لە کەشی سیاسیی عێراق دروست بووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

News ID 50815

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha