AP ١٤٠٣ جۆزەردان ٣٠ ٠٨:٤٣

نوێنەری پارتی لە پەرلەمانی عێراق:

هەولێر هیچ زانیارییەکی لە بوونی هێزەکانی تورکیا لە عێراق نییە

هەولێر هیچ زانیارییەکی لە بوونی هێزەکانی تورکیا لە عێراق نییە

مێحما خەلیل، نوێنەری پارتی لە پەرلەمانی عێراق وتی: حکومەتی هەرێم هیچ زانیارییەکی لەسەر بوونی هێزەکانی تورکیا لە خاکی عێڕاق بەتایبەتی لە دهۆک نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێحما خەلیل، نوێنەری پارتی لە پەرلەمانی عێڕاق، بە وتنی ئەوەی کە حکومەتی هەرێم هیچ زانیارییەکی لەسەر بوونی هێزەکانی تورکیا لە خاکی عێڕاق بەتایبەتی لە دهۆک نییە، زیادی کرد: دەستێوەردانی تورکیا و پێشڕەوی هێزەکانی لە خاکی عێڕاق و ناوچەی دهۆک، هیچ پێوەندییەکی بە هەرێمەوە نییە، چونکوو حکومەتی فیدراڵ بە پێی مادەی 109 ی دەستوور بەرپرسی بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەکانی تورکیایە.

News ID 50619

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha